ئابووری
وەزارەتی دارایی گشتاندنێك بڵاو دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/22، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، گشتاندنێکی بۆ سەرجەم وەزارەتەکان دەرکرد کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو لە عیراق.
ئاماژە بۆ ئەوەکردووە "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، تەمەنی خانەنشینیی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵی كەم كراوەتەوە".
ئەمەش دەقی بڕیارەکانی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمە:
یەکەم- پاڵپشت بە حوکمەکانی مادەی (10/یەکەم) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی هەموارکراو، تەمەنی یاسایی خانەنشینیی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە تەواوکردنی تەمەنی (60) ساڵی و هەر فەرمانبەرێک بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ تەمەنی (60) شەست ساڵی تەواو کرد، پێویستە دەستبەجێ هەواڵەی خانەنشینی بکرێت.
دووەم- پاڵپشت بە حوکمەکانی مادەی (2) لە یاسای ژمارە (26)ی ساڵی 2019ی یاسای هەمواری یەکەمی خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014، ئەمانەی لای خوارەوە بەدەر دەکرێن لە تەمەنی یاسای خانەنشینیی هاتوو لە خاڵی (یەکەم)ی لای سەرەوە و تەمەنی یاسایی خانەنشینان دەبێتە تەواوکردنی تەمەنی (63) شەست و سێ ساڵی بە رۆژ و مانگ و ساڵ.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو فەرمانبەرانەی یاسای راژەی زانکۆیی دەیانگرێتەوە و هەڵگری ناونیشانی (پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر)ن.، پزیشکانی دادوەری و پزیشکانی سڕکردنی و پزیشکانی دەروونی وڕاوێژکاران و ڕاوێژکارانی یاریدەدەر لە ئەنجومەنی شوورای هەرێم".
باسی لەوەشکردووە "فڕۆکەوانانی مەدەنی لەوانەی کار دەکەن وەک کاپتنی فڕۆکە بە شێوەیەکی کرداری و لە کاتی خۆیدا مۆڵەتی کارکردنی بەرکاریان هەیە خانەنشینی 60ساڵی نایانگرێتەوە".
سێیەم- پاڵپشت بە حکومەکانی مادەی (2) لە یاسای ژمارە (26)ی ساڵی 2019ی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014 بەدەر لە تەمەنی یاسایی خانەنشینی هاتوو لە خاڵەکانی (یەکەم) و (دووەم)ی لای سەرەوە، ئەم فەرمانبەرانەی لای خوارەوە تەمەنی یاسایی خانەنشینییان دەبێتە تەواوکردنی تەمەنی (65) ساڵی بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ:
1- ئەو فەرمانبەرەی کە بەپێی حکومەکانی یاسای فەسڵکراوانی سیاسیی ئیتیحادی ژمارە (24)ی ساڵی 2005ی هەموارکراو گەڕێندراوەتەوە ڕاژە لەسەر میلاکی حکومەتی ئیتیحادی و دواتر گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ کراوە بۆ سەر میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2- ئەو فەرمانبەرەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی ئەو شەهیدانەن کە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شەهید و ئەنفالکراوەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2007ی هەموارکراو دەگرێتەوە.
3- ئەو فەرمانبەرەی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسی کوردستانی ژمارە (11)ی ساڵی 2011ی هەموارکراو دەیگرێتەوە.
چوارەم- سەبارەت بە خانەنشینکردن لەسەر داوای فەرمانبەر، هەر فەرمانبەرێک بە تەواوکردنی (45) ساڵ تەمەن و بوونی (15) ساڵ خزمەت فەرمانی خانەنشینکردنی دەرچووبێت بەر لە دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (259) لە 3/7/2024، پێویستە مامەڵەی خانەنشینییەکەی ڕایی بکرێت، لە دوای ڕێکەوتی بڕیاری سەرەوە، حکومەکانی مادەی (12/یەکەم) لە یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (19)ی ساڵی 2014ی هەموارکراو پیادە دەکرێت و پێویستە فەرمانبەرەکە تەمەنی (50) پەنجا ساڵی تەواو کردبێت یان ڕاژەی خانەنشینییەکەی لە (25) بیست و پێنچ ساڵ کەمتر نەبێت.
پێنجەم- بە تەواوکردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینی هاتوو لە خاڵەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی لای سەرەوە، فەرمانبەر سیفەتی فەرمانبەرێتی لەدەست دەدات و پێویستە لەسەر وەزارەت و فەرمانگەی نەبەستراو بە وەزارەت دەست لە کارترازاندنی بۆ بکەن لە پاش نیوەڕۆی دواهەمین ڕۆژی تەواوکردنی تەمەنە یاساییەکەی، بەبێ چاوەڕێکردنی گەڕانەوەی ڕەزامەندیی لایەن پەیوەندیدارەکان. بەپێچەوانەوە، ئەو ماوەیەی فەرمانبەرەکە لەدوای تەواوکردنی تەمەنە یاساییەکەی لە وەزیفەکەیدا دەمێنێتەوە بۆ هیچ مەبەستێک ئەژمار ناکرێت و هەموو ئەو مووچە و دەرماڵەیەی بۆی خەرج کراوە لێی وەردەگیرێتەوە و فەرمانبەری تایبەتمەندیش ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
شەشەم- سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی کە لە پێش ڕێکەوتی 1/1/2025 بەگوێرەی مادەی (1/سێیەم) لە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی ژمارە (27)ی ساڵی 2006ی هەموارکراو ڕەزامەندیی درێژکردنەوەی خزمەتی وەزیفییان لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجام دراوە، ئەوا لە خزمەت بەردەوام دەبن تاوەکوو تەواوبوونی ئەو ماوەیەی خزمەتی وەزیفییان بۆ درێژ کراوەتەوە. لەوە بە دواوە، پێویستە ڕاستەوخۆ هەواڵەی خانەنشینی بکرێن.
حەوتەم- گشت وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت پێویستە پابەند بن بە بەرزنەکردنەوەی پێشنیاری داوای درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرانیان بۆ ئەم سەرۆکایەتییە، لەبەر ئەوەی بەپێی حکومەکانی مادە (13) لە یاسای ژمارە (26)ی ساڵی 2019ی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014، درێژکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەر لە کاتی تەواوکردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینیی فەرمانبەران هەڵوەشاوەتەوە.
هەشتەم- ئەو فەرمانبەرەی هەواڵەی خانەنشینی دەکرێت بە گوێرەی ئەو دۆخانەی لە خاڵەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی لای سەرەوەدا هاتووە، شایستەی هەموو ئەو ماف و جیاوکانە دەبێت کە یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی هەموارکراو پێی دەدات ئەگەر هاتوو مەرجە یاساییەکانی شایستەبوونی تێدا بەدی هاتبێت.
نۆیەم- سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ئەم گشتاندنه تەمەنی یاسایی خانەنشینیان تەواو کردووە ، خانەنشین نەکراون، ڕەوانەی خانەنشینی بکرێن، لە 31ی12ی2024 دەستلەکارهەڵگرتنیان بۆ بکرێ.
ب ح

بیروڕا