عیراقی
سکاڵاکەی عەرەب و بەرەی تورکمانی رەتکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/22، دادگای ئیداریی عیراق سکاڵایەکی هاوپەیمانیی عەرەبی و بەرەی تورکمانی لەبارەی ئیدارەی خۆجێی كەركوك رەتکردەوەو یاساییبوونی ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوکی راگەیاند.
د.عوسمان سەلمان عەبودی، سەرۆکی دادگای کارگێڕی عیراق رایگەیاند "دادگا بە رێککەوتن بڕیاری دا بە رەتکردنەوەی سکاڵاکە، پێویستە سکاڵاکاران تێچووی بەڕێوەچونی دانیشتنەکانی دادگا بگرنە ئەستۆ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردراون، کە نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندام دەنگیانداوە و هەردوو پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و جێگری یەکەمی پارێزگار بە بەتاڵی ماونەتەوە".
ب ح

بیروڕا