عیراقی

لێبووردنی گشتی ئەو داعشانە دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێبووردنی گشتی ئەو داعشانە دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد، یاسای لێبووردنی گشتیی، هەموو ئەوانە دەگرێتەوە خەڵکیان رفاندووە و نەیانکوشتوون.

ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "یاسای لێبووردنی گشتیی ئەو داعشانەش دەگرێتەوە کە کچ و ژنانی ئێزدییان رفاندووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یاسای لێبووردنی گشتیی ئەو داعشانە دەبەخشێت ئەگەر کچ و ژنەکانیان نەکوشتبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "یاساکە ئەو چەکدارانەی داعش دەگرێتەوە کە لە موسڵ کچ و ژنانی ئێزدییان فرۆشتووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، کە رۆژی سێشەممە 2025/1/21، پەرلەمانی عیراق پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی لێبووردنی گشتیی ژمارە(27)ی ساڵی 2016ی پەسەند کرد، کە بەپێی یاساکە ژمارەیەکی زۆر چەکدار و تووندڕەو لە عیراق بەر لێبوردنی گشتیی دەکەون بە تایبەت ئەوانە کە خەڵکیان نەکوشتووە و تەنها لە ریزی داعشدا بوون. 

ب ح

Qaiwan
Qaiwan