عیراقی

دارایی عیراق بڕیارێکی بۆ فەرمانبەران دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دارایی عیراق بڕیارێکی بۆ فەرمانبەران دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق لە نووسراوێکدا بڕیاریدا پاداشتی ئەو فەرمانبەرانە بکات کە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی خۆیان دەوامی زیاتر دەکەن.

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "هەر فەرمانبەرێک دوای کاتی دەوامی ئاسایی خۆی  کاتژمێرێک زیاتر دەوام بکات بڕێک پارەی زیاتر وەردەگرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  "فەرمانبەرانی پلە یەک تاوەکو پلە چوار کاتژمێرێک لە کاتی دەوامی خۆیان زیاتر کار بکەن بڕی پێنج هەزار دیناریان پێدەدرێت"

ئەوەشی خستەڕوو "فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو سەرەوە بڕی چوار هەزار دیناریان پێدەدرێت بۆ هەر کاتژمێرێكی زیادەی کارکردن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan