ئابووری

نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر مووچه‌ى مانگى یه‌ك ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر مووچه‌ى مانگى یه‌ك ئاشكرا ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى بۆ بڕیارى خانه‌نشینى له‌ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، حكومەتی عیراق داوای كردووە لیستى مانگى یه‌كى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دووباره‌ ئاماده‌ بكرێته‌وه‌ و تێیدا ناوی 35 هەزار مووچەخۆر دەربهێندرێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ تاوه‌كو ئێستا لیستی مووچەی مانگی یەك ئامادە نییە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ماوه‌ى چوار رۆژە وەفدەكانی عیراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەك و خانەنشینانی هەرێم و تەرازووی پێداچوونەوەن كە خەرجی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دەگرێتەوە، بەڵام تائێستا كاره‌كانیان تەواونەبووە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan