ئابووری

بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ نرخى ئه‌م خواردنه‌ ده‌فڕێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ نرخى ئه‌م خواردنه‌ ده‌فڕێنێت
مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوه‌ به‌ قەدەغەى هاوردەکردنی تەماتە و بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانیش ده‌ڵێت "بڕیاره‌كه‌ له‌ 26ى ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌چێته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و كاریگه‌ریشی له‌ سه‌ر نرخى ته‌ماته‌ ده‌بێت".

بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵی هەرێم له‌ سه‌ر داوای جووتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقه‌ و دوێنێ پێنجشەممە، بڕیار درا بە قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە.
 
سەروەر حاجى عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى ته‌ماته‌ له‌ رۆژى 26ى1ى2025ه‌وه‌ ده‌چێته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و له‌ سه‌رجه‌م سنووره‌كانه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاورده‌كردنى قه‌ده‌غه‌یه‌، چونكه‌ به‌روبوومى به‌صره‌ و ناوچه‌كانى عیراق پێگه‌یشتووه‌".

وتیشى "بێگومان كاریگه‌رى له‌ سه‌ر نرخه‌كه‌ى ده‌بێت و هه‌ر له‌ دوێنێه‌وه‌ نزیكه‌ى 150 دینارێك بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و پێشبینى ده‌كه‌ن بڕواته‌ یه‌ك هه‌زار دینار".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "تابگاته‌ ده‌ستى هاوڵاتیى نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ ده‌چێته‌ 1500دینار و به‌وه‌ش زۆر گران ده‌كه‌وێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan