گێتی

مەزڵوم عەبدی پشتیوانى له‌ پێدانى كاتى زیاتر ده‌كات بۆ دانوستاندنی هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سووریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی پشتیوانى له‌ پێدانى كاتى زیاتر ده‌كات بۆ دانوستاندنی هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سووریا
مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا داوای کرد دانوستاندنی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سووریا دەرفەت و کاتی پێبدرێت بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت ململانێی گەورە سەرهەڵبدات، مەزڵوم عەبدی پاڵپشتى خۆى بۆ ئه‌و هەڵوێست و وتانه‌ى ناوبراو ده‌ربڕی.
 
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی "پێشوازی لە وتە و پشتیوانیی گیێر پیدەرسن، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ئامانج لێیان هەبوونی قۆناغێکی راگوزەری سیاسیی سەرکەوتووە".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "دۆسیەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و تێکەڵکردنی هێزەکانمان لەگەڵ پەیکەری دەوڵەتی سووریا پێویستی بە میکانیزمێکی خوێندنەوە بۆکراوە کە رێگە بۆ دیدێکی نیشتمانیی گشتگیر خۆش بکات و ببێتە هۆی یەکگرتنەوەی سووریا، بە جۆرێک کە رەنگدانەوەی فرەڕەنگیی وڵاتەکە بێت و نوێنەرایەتیکردنی دادپەروەرانە و یەکسانی بۆ هەمووان دەستەبەر بکات".
 
رۆژی چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە دیمەشق گیێر پیدەرسن، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاند "دروستبوونی رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی سەرتاسەری، کاریگەریی نەرێنی لەسەر سووریا دەبێت و پێویستە رێگری لێبکرێت".

وتیشى "چاویان لە سەرەتایەکی نوێیە بۆ سووریا و بەو هیوایەی کە ئەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە پڕۆسەی دیپلۆماسی، باکووری رۆژهەڵاتیش لەخۆبگرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan