عیراقی
رووداوێکی هاتوچۆ 10 قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/1/25، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆدا 10 کارمەندی وەزارەتی کارەبا لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگەی دیالە بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی دیالە رایگەیاند "رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و پاسێک لەسەر رێگەی قەرەتەپە - مەنسوریە روویداوە کە پاسەکە کارمەندانی وێستگەی کارەبای مەنسورییەی گواستەوەتەوە"..
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی رووداوەکەوە سێ کارمەندی وەزارەتی کارەبا گیانیان لەدەستداوە و حەوتی تریش برینداربوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانیان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و بەپێی زانیارییەکانیش ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت دەرچوونی هەڵەی ئەنجامداوە".
ب ح
بیروڕا



