ئابووری
سبەینێ وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابووری هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ وەفدێکی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق كۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەسەڵاتی تەواو بە وەفدەکەی هەرێم دراوە، رەنگە سبەینێ بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لیستى مووچەى مانگى یەکى فەرمانبەرانیان تەواو کردووە، بەڵام بەهۆى داواکارىیەکانی وەزارەتی دارایی عیراق ناردنی لیستەکەیان بۆ بەغدا راگرتووە".
باسی لەوەشکرد "بەغدا داوایکردووە ناوى ئەو مووچەخۆرانە لە لیستەکە دەربهێنن کە یاسای نوێی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، وە هەروەها ئەو مووچەخۆرانەش کە تاوەکو ئێستا بایۆمەتریی و کۆدی بێهاوتا (UPN)یان نییە".
ب ح

بیروڕا