ئابووری

هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمه‌ریکا بۆ پێشمەرگە به‌رده‌وام ده‌بێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمه‌ریکا بۆ پێشمەرگە به‌رده‌وام ده‌بێت؟
مه‌ودا میدیا-

وەزیری پێشمەرگە بەردەوامبوونى هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمه‌ریکا بۆ وەزارەته‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2026 هاوکارییەکان مسۆگەر کراون".

شاکۆ عوسمان، لێپرسراوی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردووه‌ "به‌پێی ئه‌و یاداشتنامەیه‌ و لێکتێگەیشتنه‌ى له‌ نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا و وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی 2022 واژۆکراوه‌، هاوکارییەکانیان بۆ وەزارەته‌كه‌یان بەردەوام دەبێت".

وتیشى "به‌رده‌وامبوونى هاوكارییه‌كه‌ تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2026 درێژه‌ى ده‌بێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ هه‌ینى 24ى مانگ، دۆناڵد ترەمپ بە فەرمانێکی جێبەجێکاری، هه‌موو هاوکارییە دەرەکییەکانی بێجگە لە ئیسرائیل و میسر راگرت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan