ئابووری
وەزیری پەروەردە له سه‌ر شایسته‌داراییه‌كانى مامۆستایان زانیاریی نوێ ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هه‌رێم سه‌باره‌ت به شایسته‌داراییه‌كانى مانگەکانی حه‌وت و هه‌شتی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ، رایده‌گه‌یه‌نێت "لیژنەیەکیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانن".
ئه‌و مامۆستایانه ئێستا کراون بە گرێبەست، به‌ڵام تا ئێستا شایسته‌ى دارایی ئه‌و دوو مانگه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌گه‌رچى چه‌ند جارێك كاتى دابه‌شكردنى راگه‌یه‌ندرا و كه‌چى دابه‌شنه‌كرا.
له‌و باره‌یه‌وه ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد "له ئێستادا لیژنەیەکی هاوبەشی وه‌زاره‌تى پەروەردە و دارایی سه‌رقاڵى گرفتى شایستەداراییه‌كانى مامۆستایانی وانەبێژن".
وتیشى "پاش تەواوبوونی رێکارەکان و چارەسەركردنی گرفتەکان، شایستەداراییه‌كانیان دابەشدەکرێت".
ئەمە لە کاتێکدا، له كۆتایی مانگى یه‌كداین و تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ مانگى یه‌كى ئه‌مساڵى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شنه‌كراوه و مامۆستایانی ناڕازیش بایكۆتكردنى ده‌وامیان بۆ وه‌رزى دووه‌مى خوێندن راگه‌یاندووه.
پ ح ع

بیروڕا