ئابووری

به‌م هۆكاره‌ وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم ناچێته‌ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌م هۆكاره‌ وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم ناچێته‌ به‌غدا
مه‌ودا میدیا-

ئه‌گه‌رچى بڕیار بوو سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌فدێكى دارایی هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات، به‌ڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچە و جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانی عیراقه‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

سەرچاوەیەك لەو وەفدەی هەرێم كە بڕیارە سەردانی بەغداد بكات بە كوردسات نیوزی راگەیاندووه‌ "داواكارییە نوێیەكانی وەزارەتی دارایی عیراق لە حكومەتی هەرێم، زۆرە و ناتوانرێت لەماوەیەكی كەمدا سەرجەمیان جێبەجێبكرێن، بەو پێیەش نازاندرێت سەردانەكە لە رۆژانی داهاتوودا دەبێت یاخود زیاتر دوادەكەوێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "هەركاتێك داواكارییەكانی دارایی عیراق لە حكومەتی هەرێم تەواوبوون، بە زووترین كات وەفدەكەی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی دارایی عیراق كۆدەبێتەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال