عیراقی
پرسی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و تێشدەپەڕێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پرسی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە لە پەرلەمانی عیراق تەنیا خوێندنەوەی کۆتایی ماوە و ئەندامێکی پەرلەمانیش رایدەگەنێت "بەمنزیکانە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و بەدڵنیاییەوە تێشدەپەڕێندرێت".
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە سەر فراکسیۆنی یەکێتی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لەم چەند رۆژەی رابردوودا نزیکەی زیاتر لە 110 ئیمزای لە ناو ھەموو پەرلەمانتارەکان کە زۆربەیان لە پێکھاتەکانی تر بوون کۆ کردەوە و یاداشتێکی رادەستی پەرلەمان کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و ھەردوو جێگرەکەی و سەرۆکی فراکسیۆنەکەشیان و لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی ئەقالیم و جێگرەکەشی کە لە پشکی یەکێتییە دانیشتووە و داوای کردووە و لە رێگەی ئەوانەوە نووسراوی داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی بەمنزیکانە پرسی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە کە دەنگدانی کۆتایی ماوە".
وتیشی "بەڵام دەبێت سەیری ئەوە بکەن کاتەکەی گونجاوە یاخود نا، چونکە جاری وایە دۆخەکەی لە بار نییە بۆ بابەتێک لە بەرنامەی کارە ھەبێت، بۆیە جێگرەکانی سەرۆکی پەرلەمان کە کوردن، سەیری ئەوە دەکەن دۆخەکە گونجاو بوو، ئەوکات دەیخەینە بەرنامەی کارەوە".
ئەوەشی وت "ئەو وەک نوێنەری ھەڵەبجە و فراکسیۆنی یەکێتی ھەموو کات جەختی لەوە کردووەتەوە و لە ھەموو کاتێکدا ھەوڵی ئەوە دەدەن لە پێش 16-3ی ئەمساڵ ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە".
لەبارەی ئەوەی ئایا ھیچ بەربەستێک دروست نابێت و تێدەپەڕێندرێت، جەختی کردەوە "کە دۆخەکە لە باربوو تێدەپەڕێندرێت، چونکە پێش ئەوەی دەنگ بدەن بە سەرۆکی پەرلەمان دڵنیاییان لێوەرگرتووە و راشیگەیاندووە، پاڵپشتی تەواو دەبێت بۆ تێپەڕاندنی".
پ ح ع

بیروڕا