عیراقی
سکاڵا دژبە یاسای لێبوردنی گشتیی تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد دەركرنی یاسای لێبوردنی گشتیی نایاساییە، چونکە لە 75٪ی پەرلەمانتاران دژی دەركردن و پەسەندکردنی یاساكە بوون.
موختار موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "یاساكە شەرعییەتی نییە، چونکە ناڕەزایەتییەكی زۆر لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لەسەر خستنە دەنگدانی یاساکە هەبوو".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "180 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بوون، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان پێش پەسەندكردنی یاساكە گوێی بە بۆچوونی پەرلەمانتارانی تر نەگرت و دەنگیان بە یاساكە دا، بۆیە تانە لەسەر یاساکە لە دادگای فیدراڵی پێشكەشكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "75٪ی پەرلەمانتاران دژی یاساكە بوون، لەگەڵ ئەوەشدا لە ماوەی دەقیقەیەکدا بەبێ گفتوگۆ یاساکەیان پەسەند كردووە، لەئێستادا 36 پەرلەمانتار لەبارەی یاساکە لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆماركردووە".
ب ح

بیروڕا