ئابووری
مووچەی ئەم توێژە هاوتای عیراق دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم دووپاتیدەکاتەوە کە هەوڵەکانیان بۆ هاوتاکردنی مووچەی ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2014 خانەنشین بوون بەردەوامە.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم بە مەودا میدیا راگەیاند "مووچەی خانەنشینانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی خانەنشین کە ژمارەی مووچەخۆرەکانی کەمە لە شارەکانی هەڵەبجە و کۆیە هاوتاکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەڵێنی ئەوەیان پێداون لە لیستی مووچەی مانگەکانی یەک و دووی ئەمساڵدا خانەنشینانی شارە گەورەکانیش مووچەکانیان هاوتای عیراق بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی دۆخی ئابووری چەند ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان، نەیانتوانیوە مووچەی تەواوی ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2014،خانەنشین بوون هاوتای خانەنشینانی عیراق بکەن".
ب ح

بیروڕا