ئابووری

به‌مزوانه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌مزوانه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شناكرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ كۆتایی مانگى یه‌ك نزیكده‌بینه‌وه‌، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێك نییه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى 12یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌مه‌ودا میدیا دراون "هیچ هه‌وڵێكى دڵخۆشكه‌ر نییه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌ك و هۆكاره‌كه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمن".

وتیشى "به‌غدا داواى راده‌ستكردنى داهاتى ناوخۆ، پاككردنه‌وه‌ى لیستى مووچه‌ و رێككردنى، هه‌روه‌ها ته‌وتینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى هیچكام له‌وانه‌ نه‌بووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌غدا تا ئێستا ئاماده‌ نییه‌ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌، دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى مانگى 12 له‌ لایه‌ن هه‌رێم، به‌غداى نیگه‌رانكردووه‌ له‌كاتێكدا پاره‌شى ناردووه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".


Qaiwan
Qaiwan