ئابووری

به‌غدا بڕیارێكى دژى هه‌رێم دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا بڕیارێكى دژى هه‌رێم دا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى عیراق بڕیاریدا هاورده‌كردنى مریشك له‌ هه‌رێمه‌وه‌ رابگرێت.

به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عیراق "َچیتر مریشكى زیندوو له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هاورده‌ى شاره‌كانى عیراق ناكرێت و راده‌گیرێت".

ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عیراق ده‌بێته‌ هۆى زیانگه‌یاندن به‌ خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌بێت ته‌نها له‌ ناوخۆى هه‌رێم مریشك ساغبكه‌نه‌وه‌ و به‌هۆى زۆرى به‌رهه‌مه‌وه‌ نرخییان زیاتر داده‌به‌زێت.

به‌پێى ئامارێكى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم، ساڵانه‌ له‌ توانایان هه‌یه‌ سه‌رو 200 هه‌زار ته‌ن مریشك بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ سێ هێنده‌ى پێویستى ناوخۆ زیاتره‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan