ئابووری
بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندى جووتیاران و زه‌ره‌رمه‌ندى هاوڵاتییانه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بۆ راگرتنى هاورده‌كردنى ته‌ماته له سنووره‌كانه‌وه ئه‌گه‌رچى له به‌رژه‌وه‌ندى جووتیارانه، له هه‌مانكاتدا به زیان بۆ هاوڵاتییان ده‌شكێته‌وه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه‌یه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى جووتیاران و به‌رهه‌مهاتنى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانى ناوچه‌كانى عیراق، بڕیاریدا به‌راگراتنى هاورده‌ى ته‌ماته له سنووره‌كانه‌وه، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند "بڕیاره‌كه ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ش به زیان له ئابوورى هاوڵاتییان ده‌شكێته‌وه، چونكه نرخى هه‌ركیلۆیه‌ك تا ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتیی ده‌بێته 1500دینار".
سه‌روه‌ر حاجى عه‌لى، بۆ مه‌ودا میدیا راشیگه‌یاند "بۆیه ده‌بێت رێگه‌چاره‌یه‌كى ناوه‌ند بگیرێته‌به‌ر، له‌وانه رێژه‌یه‌ك گومركى بخرایه‌ته‌سه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى له جوتیاران بكردایه".
وتیشى "ئه‌وه‌ش وای ده‌كرد نرخه‌كه‌ى بۆ هاوڵاتییانیش گران نه‌ده‌بوو".
پ ح ع

بیروڕا