ئابووری
دارایی ههرێم: لیستی مووچە پاک و بێ کێشەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزارەتی دارایی ههرێم رایدهگهیهنێت "لیستی مووچەی هەرێم پاک و بێ کێشەیە و پرسی مووچە کێشەیەکی کۆن و گشتگیرە و تەنیا وەزارەتی دارایی لێی بەرپرسیار نییە".
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومهتى هەرێمی کوردستان رایگهیاندووه "لیستی مووچەی هەرێم پاک و بێ کێشەیە، بەڵگەش بۆ ئەوە هەموو ئەو پارانەی لەمانگی شووبات تا حوزەیران، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەبیانووی بوونی ناوی دووبارە و لەیەکچوو، کێشەی بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفی رایگرتن، دوای پێدانی روونکردنەوە و خستنەڕووی داتا و زانیارییەکان سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج کرایەوە".
راشیگهیاندووه "پرسی مووچە کێشەیەکی کۆن و گشتگیرە و تەنها وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لێی بەرپرسیار نییە، بەڵکو هەموو بابەتێکی تایبەت بەمووچە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت و هەموو لایەنە بەشداربووەکانی کابینەی نۆیەم بەپێی رێژەی خۆیان بەرپرسن لەو کێشەیە، نە وەزیری دارایی و نە وەزارەتەکەی هێزی سەربازی و پێشمەرگە و میلیشیای نییە، تەنانەت پارێزگاری وەزیر و وەزارەتیش لەلایەن هێزەکانی ناوخۆوە دەکرێت، بۆیە کاری بەناو زیادکردنی نەمردوو نەزیندوو نییە ، کێ خاوەنی ئەوانەن بەڕێزی ئەگەر دەوێرێت با بچێت پرسیاریان لێ بکات".
پ ح ع

بیروڕا