ئابووری

له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا ناوى زیاتر له‌ 17 هه‌زار كه‌س بۆ دامه‌زراندن راده‌گه‌یه‌ندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا ناوى زیاتر له‌ 17 هه‌زار كه‌س بۆ دامه‌زراندن راده‌گه‌یه‌ندرێت
مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا رایده‌گه‌یه‌نێت "پشكى دامه‌زراندن بۆ پارێزگاكه‌یان بریتییه‌ له‌ 17 هه‌زار و 50 كه‌س، كه‌ له‌و بڕه‌ 1000 كه‌سى دراوه‌ته‌ خه‌ڵكى شه‌نگال، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاندانێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ بۆ ناوچه‌كه‌یان".

لە یاسای بودجەى گشتیدا بۆ هەموو عیراق 150 هەزار کەس دیاریکراوە كه‌ وه‌ك گرێبه‌ست به‌ مووچەى مانگانەی 300 هەزار دینار دابمه‌زرێندرێن، دواى سێ ساڵیش دەکرێنە فەرمانبەرى هەمیشەیی.

محەمەد کاکەیی، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا بۆ مه‌ودا میدیا راگەیاند "دامەزراندنى ئه‌و یه‌ك هه‌زار کەسه‌ى خەڵکى شه‌نگال بە شێوەى گرێبەست، دراوه‌ته‌ دەست لیژنەیەک له‌ ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكه‌ بۆ هه‌ڵسه‌ندگاندنى ئه‌و كه‌سانه‌ى شایسته‌ی دامه‌زراندنن".

وتیشى "پشکى ئەو کەسانەشی تێدا دەبێت کە لە کەمپى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستانن".

محه‌مه‌د كاكه‌یی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دواتر ناوه‌كان به‌رزده‌كرێنه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا راده‌گه‌یه‌ندرێت". 
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan