جیهانی

ژمارەیەك كۆچبەر لە خنكان رزگاركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەك كۆچبەر لە خنكان رزگاركران

مەودا میدیا-

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوای گەیشتنی دوو بەلەمی کۆچبەران بە کەنارەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی رێگرییان لە دابەزینی ئەو کۆچبەرانە کردووە و ڕەوانەی کەناراوەکانی شاری موغڵای تورکیا کراون لەناو دەریای ئیجەدا بەلەمەکانیان لە کار كەوتووەو پۆلیسی دەریاوانی رزگاری كردوون.

 ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بە مەودا میدیای راگەیاند، لە رێگەی نوێنەرەكانمانەوە زانیاریمان وەرگرتووە سەرەتا 13پەنابەری سوری کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵ بوە لە کەنارەکانی دەریای ئیجە سەر بەشاری مۆغڵا بەرەو دوورگاکانی یۆنان بەڕێدەکەون لەگەڵ گەیشتنیان بە نزیک دوورگەکانی یۆنان پۆلیسی دەریاوانی یۆنان رێگایان لێدەگرن و بەزۆر دەیانگەڕێنەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا بەڵام لە ناو دەریادا پەکیان دەکەوێت بەهۆی ئەوەی بەلەمەکەیان چوپبووە دوای پەیوەندیکردنیان بە پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن".

باسی لەوەشكردووە "لە هەمان رێکەوتیش بەلەمێکی چوپی تری پەنابەران لە هەمان دورگەدا لەکاتێکی جیاواز تر بە هەمان شێوە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئێشگری یۆنانیەوە بە زۆر رەوانەی سنورە دەریایەکانی تورکیا دەکرێنەوە بەناچاری پەیوەندی بە پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دەکەن و سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن".

ئەوەشخراوەتەڕوو " بەلەمی دووەم پێک لە 17پەنابەر  6 ژن و 2 منداڵ و 9 پیاو، هەوەها لە بەلمێکی دیکەشدا 13 پەنابەر بوونی هەبووە سەرجەمیان لە رەگەزی نێر بوون کە خەڵکی  کۆنگۆ ،پاکستانی، ئەفغانی، کامیرۆن، فەڵەستینی بوون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان