ئابووری

نرخى گۆشتى ماسى گرانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى گۆشتى ماسى گرانبوو

مه‌ودا میدیا-

نرخى گۆشتى ماسى گرانبووه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ بڕێكى كه‌م ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خواستى هاوڵاتییان یه‌كناگرێته‌وه‌.

عه‌لى ره‌حیم، ماسیفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتى ماسى به‌راورد به‌ مانگى رابردوو گرانبووه‌، پێشتر یه‌ك كیلۆ ماسى له‌ سه‌رو دوو كیلۆوه‌ به‌ شه‌ش هه‌زار دیناربوو، ماسى خوار دوو كیلۆ به‌ پێنج هه‌زار دینار بوو".

وتیشى "ئێستا ماسى سه‌رو دوو كیلۆ له‌ عه‌لوه‌ به‌ حه‌وت هه‌زار دیناره‌، ماسى خوار دوو كیلۆ به‌ شه‌ش هه‌زارو 200 دیناره‌".

باسى له‌وه‌شكرد "جۆرێك ماسى هه‌یه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشرێت و نرخه‌كه‌ى هه‌رزانه‌، ئه‌و ماسییه‌ له‌ پرۆژه‌كان قوڕى خواردووه‌ و تامى خۆش نییه‌ بۆیه‌ وا به‌ هه‌رزان ده‌یفرۆشن".

ع
Qaiwan
Qaiwan