ئابووری
وەزارەتی دارایی عیراق لە بارە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق راگەیەندراوێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکردەوەو دەڵێت، دواکەوتنی مووچە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراق هاتووە "دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی دارایی عیراقەوە نییە".
باس لەوەشکراوە "تا ئێستا هەرێمی کوردستان هیچ داتایەکی نەداوەتە ئێمە سەبارەت بە تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرجەم بانکەکان".
هەروەها "هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ جیاکردنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کە رەوانەی خانەنشینی کراون، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دوورکەوتنەوە لە دواکەوتن، وەزارەتی دارایی فیدراڵی تیمێکی 10 رۆژ لەمەوبەر بۆ کارکردن و وردبینیکردن ناردوەتە هەرێمی کوردستان".
ئەوەش خراوەتەڕوو "دەبێت هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کەسانەمان بۆ ئاشکرابکات کە زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن".
ع
بیروڕا



