ئابووری

كێشه‌ى خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ى خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى كشتوكالى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌ى خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عیراق بڕیاریداوه‌ هاورده‌كردنى مریشك له‌ شاره‌كانى هه‌رێمه‌وه‌ بۆ شاره‌كانى عیراق رابگرێت".

وتیشى "ئه‌وه‌ بڕیارێكى خراپه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان زیانێكى زۆر ده‌كه‌ن و ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان ساغبكه‌نه‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌ هه‌وڵداین له‌ رۆژانى داهاتوو لیژنه‌ی كشتوكاڵ سه‌ردانى هه‌رێم بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌وه‌ بكه‌ن و هه‌نارده‌كردنى مریشك بۆ شاره‌كانى عیراق بكرێته‌وه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان