ئابووری
سبه‌ینێ له پێنجوێن نه‌وته هه‌رزانه‌كه دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
قائیمقامیه‌تى قه‌زاى پێنجوێن بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه نه‌وته هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى قائیمقامیه‌ت هاتووه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، نه‌وته هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت و پێویسته هاوڵاتییان كارتى سوته‌مه‌نى ژماره 283یان پێبێت".
هه‌روه‌ها "بۆ هه‌ر خێزانێك 200 لیتر ده‌درێت و بڕى پاره‌كه‌ش 60 هه‌زار دیناره".
داواشكراوه "هاوڵاتییان به‌رمیله‌كانیان نه‌جوڵێنن و ته‌نكه‌ره‌كان به كۆڵان و ماڵه‌كان ده‌گه‌ڕێن".
ع
بیروڕا



