ئابووری
حکومەتی هەرێم هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
خەرجکردنی پارەی مانگی (12) بۆ مووچەی مانگی (11)ی ساڵی رابردوو یەکێکە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
عومەر گوڵپی، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەریی بۆ پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەغدا بڕی (441) ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی (12) ناردووە، وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی (11)ی خەرجیکردووە، ئەمە بووەتە هۆکاری دواکەوتنی تەرازووی پێداچوونەوە(ميزان مراجعة)و دواجار دواکەوتنی مووچەی مانگی یەکی (2025)یش".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی دارایی عیراق بە دەسەڵات دارانی هەرێمی راگەیاندووە چۆن دەبێت پارەیەک بۆ مووچەی مانگی (12) نێردرابێت، ئێوە لە خەرجی مووچەی مانگی (11) بینوسن؟ وەزارەتی دارایی هەرێمیش نازانێت چۆن چاسەری ئەم کێشەیە بکات لە (ميزان مراجعة)دا، ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانەە لەپاڵ دوو کێشەی تر کە لە بەیاننامەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی داریی عیراقدا روونکراوەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە بۆ مووچەی ساڵی (2024) لە بەغداوە بڕی (10 ترلیۆن و 7520 ملیار) دینارمان بۆ هاتووە، خۆشمان بڕی (960 ملیار) دینارمان خستووەتە سەر، ئەم دوو ژمارەیەش پێکەوە دەکاتە مووچەی دوانزە مانگ، بۆیە دەبێت خەڵک بپرسێت کوا مووچەی مانگی (12)ی (2024)؟".
باسی لەوەشکرد "بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران لەم ستەمە رزگاری ببێت، پێویستە هەرێمی کوردستان پابەبدی ئەم خاڵانە بێت:
1- جێگیرکردنی مووچەی مووچەخۆران لە بانک بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی (بەغدا دەڵێت: بانکەکانی رەشید و رافیدەین و بازرگانی ئامادەن بەڵام هەرێم ئامادەنییە بڕیارەکە جێبەجێ بکات).
2- پابەندی بە یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکان لە بواری ژمێریاریی و دارایی بەتایبەت یاسای بودجەو یاسای بەڕێوەبردنی دارایی.
3- رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بە پێی یاسای بودجە.
4- رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ تا هەموو بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە بێت بە (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و پەرەپێدانەوە).
ب ح

بیروڕا