ئابووری
نەوتەکەی بەغدا لە هەڵەبجە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە رۆژی شەمه لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوتەکەی بەغدا بکرێت کە بۆ هەر خێزانێک بڕەکەی 200 لیترە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بە هەوڵی ئەو لە بەغدا بڕی شەش ملیۆن و 250 هەزار لیتر نەوت بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابینکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژی شەمه لە ناوچەی هەورامانەوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت کە هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی پێدەدەرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "چەند رۆژی رابردوو گرفتێکی کەمکردنەوەی بڕی نەوتەکە هەبوو لە کاتی گواستنەوەی بۆ هەرێمی کوردستان ، بەڵام بەهەوڵەکانی ئەوان گرفتەکە چارەسەر کراوە".
ب ح

بیروڕا