ئابووری

سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان و سودانی کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان و سودانی کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/29، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان بە مەبەستی پەسەندکردنی هەمواری مادەی 12ی یاسای بودجە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای  راگەیاند "کۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی وەزیرانی فیدڕاڵ لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر گرنگی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە، تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنەکان هاوهەڵوێستی سەرۆک وەزیران بوون لە گرنگی پەسەندکردنی هەمواری مادەی 12ی یاسای بودجە، و چاوەرواندەکرێت لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی فیدڕاڵ لەلایەن حکومەتەوە لە مانگئ 11ی ساڵی 2024 نێردراوە بۆ پەرلەمانی عیراق و خوێندنەوەئ یەکەم و دووەمی بۆ کرا، و لە لیژنەی دارایی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا".

وتیشی "بڕیاربوو لە پڕۆژە یاساکە لە دانیشتنی 21ی ئەم مانگە دەنگی لەسەربدرێت بەڵام بەهۆی رازینەبوونی هەندێ لە لایەنەکان لە کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان لابرا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan