ئابووری
سبه‌ینێ بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رۆژێكى گرنگه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه سبه‌ینێ هه‌ینى، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى چه‌ندین پرسی گرنگ له‌وانه‌ش بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و پێدانى 12 مووچه بۆ خانه‌نشینانى ئه‌مساڵ.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێ بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌ت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زۆر گرنگه، ئه‌وه‌ى سبه‌ینێ رووده‌دات، ده‌بێت خاڵى كۆتایی بۆ فه‌رمانبه‌ران".
وتیشى "هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بڕیارى كۆتایی له‌باره‌ى پێدانى 12 مووچه به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشنین ده‌بێت یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له هه‌مان كاتدا پرسى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و رێككه‌وتنى فه‌رمى له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و له ئێستاوه هه‌رێم رازى بووه داهاتى خۆى راده‌ستى به‌غدا بكات له‌به‌رانبه‌ر مووچه".
مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى زانیووه "به‌غدا مه‌رجى ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له لایه‌ن دوو بانكه فه‌رمییه‌كه‌ى حكومه‌تى عیراق كه بانكى ره‌شید و رافیده‌ینه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێم به‌وه رازى نییه".
ع