ئابووری
18 مووچه پێكه‌وه ده‌درێته خانه‌نشینان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیار وایه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین ده‌بن 18 مووچه پێكه‌وه وه‌ربگرن.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین ده‌بێت له دایكبووى 1962 و 1963 و 1964، چه‌ند مووچه‌یه‌ك پێكه‌وه وه‌ربگرن".
وتیشى "ئه‌و كاره به‌غدا ده‌یكات، 12 مووچه پێكه‌وه ده‌درێت به هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین ده‌بن، 12 مووچه‌ى ته‌واو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له هه‌رێمیش شه‌ش مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌و بڕیاره هه‌تا ئێستا بۆ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى ئه‌مساڵه و هى ساڵانى رابردوو ناگرێته‌وه".
ع