ئابووری

له‌ سلێمانى گرفتى غازى ماڵان نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى گرفتى غازى ماڵان نییه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ سلێمانى هیچ گرفتێكى غازى ماڵان بوونى نییه‌ و نرخه‌كه‌ش هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى و هیچ گۆڕانكاریی و گران نه‌بووه‌.

فاروق سه‌عید، غازفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ده‌نگۆى گرفتى غازى ماڵان دروستبووه‌، ئه‌وه‌ راست نییه‌ و هیچ گرفتێكى غاز و كه‌مى غاز له‌ سلێمانى نییه‌".

وتیشى "هه‌موو بریكاره‌كانى غاز به‌پێى ئه‌و خشته‌ى بۆیان دانراوه‌ پشكى خۆیان وه‌رده‌گرن و له‌ دوكان و كۆڵانه‌كان ساغى ده‌كه‌نه‌وه‌ و غازێكى زۆریش هه‌یه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "نرخى غاز هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى و گراننه‌كراوه‌، یه‌ك بتڵ غاز به‌ 8500 دیناره‌ و بریكاره‌كان پابه‌ندن به‌و نرخه‌ى بۆیان دیاریكراوه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan