ئابووری
حکومەتی هەرێم خۆی لەبەرپرسیارێتیی دەدزێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق دووپاتیدەکاتەوە کە ئەوان وەک هەمیشە داوایانکردووە لەپێناو قووت و ژیانی خەڵک، هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا پابەندبن بە رێککەوتنەکان.
مامۆستا دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمنی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم قەیرانانەی ئێستا بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵانێکە دەستبراوە بۆ قووت و بژێوی مووچەخۆران و فەرمانبەران، دابینکردنی مووچە و بژێوی فەرمانبەرانیش لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە و ناکرێت حکومەتی هەرێم خۆی لە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکان بدزێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم بێ پلان و بێ بەرنامەیە و بە مانای وشەش حکومەتێکی شکستخواردووە و لەئاست داواکارییەکانی خەڵکدا نەبووەو بەردەوام هەوڵی تۆمەتبارکردنی لایەنەکان دەدات".
باسی لەوەشکرد "داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکەن، مووچە و قووتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەبێتە قوربانی نێون هەردوولا و پابەندبن بە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی".
ب ح

بیروڕا