ئابووری

وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمشەو وەفدی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە و سەبارەت بە مووچەی مانگی یەک لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق کۆببنەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "ئەمشەو وەفدێکی دارایی هەرێم کە پیکهاتوون لە  ئاوات جەناب نوری، وەزیرى دارایى، ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران و عەبدولکەریم خەسرەو، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون دەچنە بەغدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەفدی هەرێم و لیژنەى تەکنیکى دارایى عیراق لە ماڵی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى 12ی ساڵى رابردوو لەگەڵ مووچەى مانگى یەکی ئەمساڵ دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەکەی سبەینێ بۆ هەرێمى کوردستان گرنگ دەبێت، لەبەرئەوە بەغدا بیانووى نامێنێت، چونکە لیژنەى تەکنیکى دارایى خۆیان تەرازووى پێداچوونەوەکەیان ئامادەکردووە".

وتیشی "وەفدەکە داوا لە وەزارەتی دارایی عیراق دەکەن تەواوکاریی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بۆ هەرێم بنێرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان