ئابووری
دادگای کەرخ لە بەرژەوەندى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێمى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکرد کە دادگای پێداچوونەوەی عیراق لە ئەوان بڕیاریداوە.
وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم رایگەیاند "دادگای کەرخ بڕیاریدا کە گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان یاساییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوابەدوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دژ بە یاسای نەوت و گازی کوردستان ، دادگای کەرخ دوای ماوەیەکی زۆر لە چەندین جار دادبینی لە بەرژەوەندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیاریدا".
ئەوەشی خستەڕوو "هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عراق دووبارە تانەی لە بڕیارەکان دا بەڵام دادگای پێداچوونەوە بڕیاریدا بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ، بەمەش لە ڕووی یاساییەوە یەکلا بووەوە کە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان دروستە".
ب ح

بیروڕا