ئابووری
وەفدی هەرێم کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 2025/1/31، بڕیارە وەفدی دارایی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عیراق دەست بە کۆبوونەوەکانی بکات.
سەرچاوەیەک بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ دانانی پلانێکە تاوەکو بەغدا خەرجکردنی مووچەی ساڵی 2025ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینبکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم کۆبوونەوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت و تێیدا وەفدی هەرێم چوار راپۆرت لەبارەی مووچە و خەرجییەکان دەخاتەڕوو ئەوانیش (لیستی مووچەی مانگی یەک بەشێوەی پەیرۆڵ، دەرهێنانی لیستی ناوی نزیکەی 38 هەزار فەرمانبەر کە یاسای خانەنشین دەیانگرێتەوە، راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق لە هەرێم، پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لەگەڵ پێداچوونەوەی خەرجییەکانی مانگی یەکی ئەمساڵ)".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیستی مووچەی مانگی یەک یەکێک دەبێت لەو تەوەرانەی کە زۆرترین گفتۆگۆی لەبارەوە دەکرێت، چونکە پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان گەیشتووەتە تریلیۆنێک و 100 ملیار دینار، ئەویش بەهۆی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و ئیکرامیەی خانەنشینانی نوێ".
ئەوەشی خستەڕوو "پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2025ی عیراق، 11 تریلیۆن 620 ملیار دینارە، لە بارنبەردا وەفدی هەرێم داوای دابینکردنی 13 تریلیۆن دینار دەکەن".
باسی لەوەشکرد "دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەخرێتە رۆژی سێشەممە و دوای دانیشتنەکەی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم".
ب ح

بیروڕا