ئابووری

كۆبوونەوەكە ئیجابی بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونەوەكە ئیجابی بوو
مەودا میدیا-

بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق سەبارەت بە كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق، ئاشکرایکرد کە گفتوگۆکانی ئەمڕۆ دەبنە بنەما بۆ 12 مانگی داهاتوو.

رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "گفتوگۆ لەبارەی لیستی مووچەی مانگی یەك کراوە،  لەسەر ئەم بابەتە ئەو لیژنەی كە لە وەزارەتی دارایی عیراقەوە سەردانی هەولێری کردووە هێشتا نەگەڕاوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیستی خانەنشینان تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بووە، كە تێبینییەك هەبوو سەبارەت بەوەی لە 2025/1/1وە ئەوانەی خانەنشین دەبن بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی لە رابردوودا حکومەتی هەرێم بۆ خانەنشینانی کردووە لەسەر داهاتەكانی خۆی بووە، نەك لەسەر تەرخانكراوی حكومەتی عیراق، بۆیە بەغدا لە 2025/1/1وە یەكخستنی خانەنشینیی هەرێم جێبەجێ دەكات".

وتیشی "كۆبوونەوەكە ئیجابی بوو، سبەینێ كاتژمێر هەشت لە وەزارەتی دارایی تیمی هەردوولا جاریکی تر کۆدەبنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان