ئابووری

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و بەرپرسانی حکومەتی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "بڕیارە سبەینێ شەممە کۆبوونەوەکان لەنێوان تیمەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەردەوام بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییە هونەرییانەی ماوە تاوەکو هەردوولا بگەنە رێكکەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیمی سەرپەرشتیاری هەژماری من پلانی خۆیان بۆ دابەشکردنی مووچە خستەڕوو کە پێی پلانەکە بۆ ئەم مانگە نزیکەی 274 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان بەشیوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن".

دەقی راگەیەندراوەکە:

رۆژی هەینی 31ی کانوونی دووەمی 2025، لە شاری بەغدا بەسەرپەرشتی فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عیراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ،ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدول حەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وەفدی وەزارەتی دارایی عیراق بەسەرۆکایەتی  تەیف سامی وەزیری دارایی بەڕێوەچوو.                                     

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی هەردوو وەزارەت ئامادە بوون، لە کەشێکی ئیجابی و بەرپرسیارانەدا گفتوگۆ لەسەر بوودجە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کراو تیشک خرایە سەر ئەو ڕاپۆرت و داواکارییانەی کە لەلایەن تیمی تەکنیکی هاوبەشی هەردوولاوە لە سەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە ماوەی 10 ڕۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ئامادە کرابوون، وەفدی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری گشتگیر بۆ چەسپاندنی تەرخانکراوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران لەمساڵدا.                                         

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەو پێشچوونەکانی پڕۆژەی هەژماری من کراو بەداتا و زانیاری ژمارەی تۆمارکراوان لە پڕۆژەکە خرایەڕوو، هاوکات لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاری هەژماری منەوە پلانی خۆیان بۆ دابەشکردنی مووچە خستەڕوو کە پێی پلانەکە بۆ ئەم مانگە نزیکەی 274 هەزار فەرمانبەر لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشیوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.                                                       
بڕیارە سبەینێ شەممە کۆبوونەوەکان لە نێوان تیمەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەردەوام بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییە هونەریانەی ماوە تا هەردوولا بگەنە رێكکەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان