ئابووری
بەشەخۆراکی مانگانەی ئەم کەسانە رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت، یان مووچەی مانگانەی زیاتر لە دوو ملیۆن دینار بێت بەشەخۆراکی مانگانەکەی رادەگیرێت.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و پیشەسازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "دەستیان بە دابەشکردنی بەشی یەکەمی خۆراک لە ساڵی 2025 کردووە و هەر کەسیش مووچەکەی زیاتر لە دوو ملیۆن دینار بێت بەشە خۆراکی مانگانەی پێنادرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەمنزیکانە کارتی ئەلکترۆنی لەبری فۆرمی خۆراک بۆ هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، ئەو هاوڵاتییانەشیی کارتی نیشتمانییان نەبێت بەشە خۆراکەکەیان رادەگیرێت تاوەکو ئەو کاتەی دەبنە خاوەن کارتی نیشتمانی".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان بەردەوام داوای بەرزکردنەوەی کوالێتی خۆراکی مانگانەیان لە بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عیراق کردووە و بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیش ئاردی سفر و هێلکە بۆ بەشە خۆراک زیاد دەکرێت".
ب ح
بیروڕا



