ئابووری

وەفدی هەرێم و بەغدا لیستی مووچە تاوتوێ دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەفدی هەرێم و بەغدا لیستی مووچە تاوتوێ دەکەن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/2/1، کاتژمێر هەشتی بەیانی کۆبوونەوەی وەفدی هونەری حکومەتی هەرێم و عیراق لەبارەی پرسی مووچە و هەمواری یاسای بودجە لە بەغدا دەستیپێکرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر ئەمڕۆ سەرەنج و تێبینییەکان لەسەر لیستی مووچە چارەسەر بکرێت لەلایەن وەفدی هونەری هەرێم و بەغدا، ئەوا سبەینێ تەمویلی مووچەی مانگی یەک دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوابەدوای کۆبوونەوەی وەفدە هونەرییەکانی هەردوولا، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی تر وەفدی باڵای هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوەو دوای جێبەجێکردنی تێبینییەکان سبەینێ گوژمەی یەکەمی پارەی مووچە رەوانەی هەرێم دەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "هەردوو وەفدی هونەری هەرێم و بەغدا گفتوگۆ لەبارەی لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە دەکەن کە یاسای یەکگرتووی خانەنشینی دەیانگرێتەوە بەشێوەیەک تاوەکو ئەو کاتەی مامەڵەی خانەنشینییەکانیان تەواو دەبێت مووچە وەرناگرن و دواتر لە 2025/1/1وە هەموو مووچەکانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە".

باسی لەوەشکرد "سەرەنج و تێبنییەکانیش لەسەر مووچەی مانگی یەک، بەهۆی بوونی هەندێک کێشە و گرفتە لە لیستی خانەنشینانی پێش بڕیاری جێبەجیکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان