عیراقی

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ هاوڵاتیانی عیراقی لە وڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەکی گرنگ بۆ هاوڵاتیانی عیراقی لە وڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپا

مەودا میدیا-

ئاگادارییەک لە نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لەوڵاتی ئەڵمانیا بۆ سەرجەم بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کەخۆیان ناوونوسکراووە بۆ گەڕانەوە بۆ عیراق وناویان لە خوارەوە ئاماژەپێکراوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 15ی نیسان لە فڕۆكەخانە ئامادەبن.

ئەو هاوڵاتیانە پێویستە ئەو رۆژە كاتژمێر 4 و 30 خولەك، لە فرۆکەخانەی Tegel TXL لە بەرلینی پایتەخت ئامادەبن، کرینی تکێت هەر یەکسەر لە فرۆکەخانە دەبێت، هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی هێلی ئاسمانی عێراق بکەن لەرێی ئەم ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوه.

015739404529

هەروەها لەلایەن نوێنەرایەتی ووڵاتانی ئەوروپای دەزگای لوتکەئاگادارتان دەکەینەوە کە دوو فرۆکەی عێراقی لە بەرلین، فڕۆکەخانەی تیگڵ کاتژمێر 4:30 عەسر و فراکفۆرت، فرۆکەخانەی فرانکفۆرت بۆ ئەو گەشتیارە عیراقی و کوردستانیانە کە سەردانی ئەڵمانیایان کردبوو کە بگەرێنەوە لە رۆژی 15 ی مانگ و 17ی مانگ.

تکایە کەسوکارتان ئاگاداربکەن ئەگەر پێشتر پەیوەندیان بە باڵیۆزخانەی عیراق لە بەرلین نەکردوە با ئێستا پەیوەندی بکەن تا بتوانن لەگەڵ تەواوی گەشتیارانی تر بگەرێنەوە کوردستان و عیراق، وابڕیارە کە فرۆکەکان سەرەتا لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشێتەوە و هاوڵاتیانی دانیشتوی هەرێم لە هەولێر دادەبەزن و ئەوانیتر دەبرێن بۆ بەغدا.

باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرلین ڕایانگەیاند " کرێی بلیتی گەڕانەوە لەلایەن فرۆکەوانی عیراقی یەوە دیاریکراوە بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی عیراقی لە تەواوی وڵاتان، واتە حکومەتی عیراق هیچ تێچویەکی گەڕانەوە لە ئەستۆ ناگرێ، سەرجەم گەشتیاران لە فرۆکەخانە بلیت دەبڕن.

گەشتیاران و هاوڵاتیانی عیراقی و هەرێمی کوردستان لەهەرشوێنێکی ئەم جیهانەن دەتوانن زانیاریەکان بۆ نوێنەرایەتیەکانی دەزگای لوتکە بنێرن بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانیان بۆ گەڕانەوەیان.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان