ئابووری

نرخی ئەمپێرێك کارەبا لەنێوان 16 بۆ 20 هەزاردایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ئەمپێرێك کارەبا لەنێوان 16 بۆ 20 هەزاردایە
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر نرخی پێدانی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی کانوونی دووەم ئاشکراکرد.

خۆران تەحسین خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدەکانی هەولێر رایگەیاند "نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لەناو شاری هەولێر لەنێوان 16 هەزار و 500 دینار بۆ 20 هەزار دیناردایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"نرخی ئەمپێری مۆلیدە لەناو شاری هەولێر و دەوروبەری بەپێی کاتژمێرەکانی کارکردن و نرخی گازوایل دیاریکراوە".

ئەوەشی خستەروو "تێکرای کارکردنی کاتژمێری مۆلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لە مانگی کانوونی دووەم 14 کاتژمێر بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان