ئابووری
حکومەت رووبەڕووی گرفتی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەبارەت بە ئەو سیاسەتە نەختینەیەی عیراق پەیڕەوی دەکات ھۆشداری دەدرێت و ئەندامێکى پەرلەمانی عیراقیش رایدەگەیەنێت "ئەگەر نزخی نەوت دابەزێت حکومەت رووبەڕووی گرفتی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران دەبێتەوە".
عامر عەبدولجەبار، ئەندامى پەرلەمانی عیراق بۆ میدیاکانی عیراق ئاشکرای کردووە "بەھۆی شكستخواردوووی لە ئەو سیاسەتە نەختینەیەی بانكی ناوەندیی عیراق پەیڕەوی دەكات، بەمنزیكانە هەرەسهێنانی ئابوریی وڵاتی لێدەکەوێتەوە".
راشیگەیاندووە "ئێستا پارێزگاری بانکی ناوەندیی فرۆشتنی دۆلاری لە رۆژێکدا گەیاندوەتە 300 ملیۆن دۆلار و ئەوەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ زیادبوونی سپیكردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی درایی بیانی، ئەوانەش ھەرەسھێنانی ئابووری و كەموكوڕیی گەورە لە پارەی نەختینەدا دروستدەکات".
ئەو ئەندام پەرلەمانە روونیشیکردووەتەوە "لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا حكومەت رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە و ناتوانێت وەک پێویست پارەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران دابینبكات".
پ ح ع
بیروڕا



