ئابووری
مادده‌ى 12یش هه‌موار بكرێته‌وه گره‌نتى نییه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له په‌رله‌مانى كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات "ئه‌گه‌ر مادده‌ى 12 هه‌موار بكرێته‌وه نزیكده‌بینه‌وه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گره‌نتى نییه و مه‌رج نییه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه، بۆیه تێپه‌ڕاندنى هه‌مواره‌كه هه‌موو شتێك نییه".
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، كه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستانیشه بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندى به هه‌موارى یاساى بودجه‌ى عیراقه‌وه هه‌یه، كه ئایا تێده‌په‌ڕێندرێت یاخود نا".
وتیشى "ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕێندرێت نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى باش ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانى عیراق رێككه‌وتوون له سه‌ر تێپه‌ڕاندنى هه‌مواره‌كه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌ڵام ئه‌وه‌ش گره‌نتى ئه‌وه ناكات كه په‌رله‌مانتاران ده‌نگ ده‌ده‌ن به مادده‌ى 12 و تێده‌په‌ڕێندرێت، هه‌رچه‌نده ئومێد وایه كه ده‌نگى پێده‌درێت".
سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه جه‌ختى كرده‌وه له‌وه‌ى، به تێپه‌ڕاندنى هه‌موارى مادده‌كه‌ش مه‌رج نییه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه، بۆیه تێپه‌ڕاندنى هه‌مواره‌كه هه‌موو شتێك نییه".
پ ح ع

بیروڕا