ئابووری
به‌شه‌خۆراكى ئه‌م جۆره مووچه‌خۆرانه راده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مووچه‌كه‌یان زۆره و به‌شه‌خۆراكیان بڕاوه ته‌نیا له عیراق جێبەجێکراوە و تائێستا لە كوردستان ئەو بڕیارە كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه"، ده‌شڵێت "له كاتى خانەنشین بوونیشیاندا كه مووچەیان كەم دەبێتەوە، بە عەریزه‌یه‌ك بەشەخۆراكیان بۆ دەگەڕێتەوە".
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمى كوردستان رایگەیاندووه "بڕینی بەشەخۆراكی ئه‌و كەسانه‌ى كە مووچەیان زۆرە په‌یوه‌سته به كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك، ناوەكانیان له لای بەغدایه و ئەوان كاری لەسەر دەكەن".
راشیگه‌یاندووه "لە هەرێمى كوردستان تائێستا كار له‌سه‌ر ئەو بڕیارە نەكراوە، بەڵام لە شارەكانی عیراق بەشێوەیەكی فراوان جێبەجێکراوە و ئەو كه‌سانەی مووچەكه‌یان دوو ملیۆن دینارە بەشەخۆراكی مانگانەیان بڕاوە".
باسى له‌وه‌شكردووه "پاش به ئەلیكترۆنی كردنى پسوولەى خۆراك، ئه‌و ناوانه ده‌رده‌كه‌ون كە فەرمانبەرن و مووچەكه‌یان دوو ملیۆن دینارە، بۆیه بەشەخۆراكه‌كه‌یان رادەگیرێت، بەڵام پسوولەی خۆراكیان هه‌ر دەمێنێته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "له كاتى خانەنشین بوونیشیاندا كه مووچەكەیان كەم دەبێتەوە، بە یەك عەریزە بەشەخۆراكیان بۆ دەگەڕێتەوە".
پ ح ع