ئابووری
به‌شه ئاردى مانگى یه‌ك دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى به‌شه‌ئاردى مانگى یه‌ك و به‌شه‌خۆراكى مانگى 10ى ساڵى رابردووش له ته‌واوبووندایه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌رێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ده‌ستمانكردووه به دابه‌شكردنى به‌شه ئاردى مانگى یه‌كى ساڵى 2025 و له چه‌ندین ناوچه دابه‌شكراوه".
وتیشى "به‌شه‌خۆراكى مانگى 10ى ساڵى رابردووش له ته‌واوبووندایه و ئاماده‌كارییش بۆ مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ كراوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "برنج و رۆن و شه‌كر و نیسك و له‌تكه‌نۆك و دۆشاو ده‌درێته هاوڵاتییان".
ع