ئابووری
نزیكه‌ى 45 رۆژه مووچه دابه‌شنه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نزیكه‌ى 45 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11ى ساڵى رابردوو تێده‌په‌ڕێت، هاوكات زیاتر له دوو مانگیشه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتووه، كه مووچه‌ى مانگى 12 ساڵى رابردوو و مانگى یه‌كى ئه‌مساڵه.
حكومه‌تى هه‌رێم پێش پشووى سه‌رى ساڵ، مووچه‌ى مانگى 11ى ساڵى رابردووى دابه‌شكرد، به‌و پێیه‌ى نزیكه‌ى 45 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11 تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌ك دیار نییه.
حكومه‌تى هه‌رێم هیچ باكێكى له ژیانى خه‌ڵك نییه و ئاماده نییه داواكارییه‌كانى به‌غدا كه خۆى له راده‌ستكردنى داهاتى ناوخۆ، ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پاككردنه‌وه‌ى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خۆى ده‌بینێته‌وه.
ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یكات زیانى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم داوه و به‌هۆیه‌وه دابه‌شكردنى مووچه له 30 رۆژه‌وه بۆ 50 رۆژ و زیاتریش دواده‌كه‌وێت.
په‌رله‌مانتارێكى عیراق كه نه‌ویست ناوى ئاشكرا بكرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌تا حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى ئه‌و بڕیارانه‌ى حكومه‌تى عێراق نه‌بێت، دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر ناكرێت و دواده‌كه‌وێت، هۆكاره‌كه‌ش حكومه‌تى هه‌رێمه كه ئه‌و دۆخه‌ى دروستكردووه".