ئابووری
میدیاكانى پارتى: كێشه‌ى مووچه نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى پارتى له‌زارى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به حزبه‌كه‌یان و وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویانكرده‌وه كه چیتر كێشه‌ى مووچه نامێنێت.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "هەوڵی زۆر درا كە كۆبوونەوەكەى په‌رله‌مانى عیراق تێكبدرێت، بەڵام رێگەمان نەدا كێشە دروست بكرێت و وامانكرد هەمووان دەنگ بە هەمواری بودجە بدەن"
وتیشى "هەناردەكردنی نەوتی كوردستان وا دەكات هیچ كێشەیەكی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغدا نەمێنێت، هەروەها گوشار لەسەر سەرۆك وەزیرانی عیراق نامێنێت كە پارە بۆ كوردستان نەنێرێت، چونكە لە كۆتادا داهاتێك بۆ عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌وه‌ش كێشه‌ى دواكه‌وتنى مووچه نامێنێت و ده‌بێته 30 رۆژ جارێك".
له لایه‌كى تره‌وه، پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "له چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك ده‌نێرێت و گفتوگۆش له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردوو كراوه".
ع