ئابووری

هەناردەی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەناردەی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە بە تایبەت ماددەی 12، بڕگەی (ج) بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە راستەوخۆ پەیوەندی بە مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەوە هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشێکی زۆری داواکاریی و فشارەکانی بەغدا لە هەرێم، رادەستکردنی نەوت و فرۆشتی بوو لە رێگەی سۆمۆوە، بۆ لەمەودوا حکومەتی عیراق خۆی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات و دەبێت مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان دابین بکات".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا تێچووی هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 16 دۆلار دیاریكراوە، بڕیارە دواتر لەلایەن تیمێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە نەوت، پێداچوونەوە بە نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێم بكرێت، ئەوکاتە بڕیار بە زیادكردن یان كەمكردنەوەی نرخەکە دەدرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان