ئابووری
مه‌زڵوم عه‌بدى: نامانه‌وێت ببینه هه‌رێمێك له ده‌ره‌وه‌ى سوریا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، دەیانەوێت سوریا وڵاتێکی سیکولار و سڤیل بێت و نایانەوێت وەکو هەرێمی کوردستان حکومەت و پەرلەمانی ئەوتۆنۆمیان هەبێت.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگه‌یاند "رووخانی رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د هەنگاوێکی مێژوویی بوو، لەسەر ئەو بنەمایەش پێویستە سوریای نوێ بەبێ حیزبی بەعس و ئایدۆلۆژیاکەی بێت".
وتیشى "دەمانەوێت بەیەکەوە سوریا بەرەو پێشەوە ببەین، نامانه‌وێت هه‌رێمێك بین له ده‌ره‌وه‌ى سوریا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە گفتوگۆکانمان بەردەوامین و بەردەوام هەوڵدەدەین ببینین ئاخۆ داهاتووی سوریا چۆن دەبێت، لەسەر بنەمای ئەو گفتوگۆیانەش بڕیاری خۆمان دەدەین، گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق بە نێوەندگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ده‌بێت".
ع
بیروڕا



