ئابووری

كێشه‌ى مووچه‌ كۆتایی هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ى مووچه‌ كۆتایی هات

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى دارایی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ كراوه‌ و بۆ ساڵى 2025 به‌بێ گرفت مووچه‌ ده‌درێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "بۆ ساڵی 2025 بەبێ گرفت مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکرێت، رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق كرا و بۆ ساڵی 2025 بەبێ كێشە مووچەی مووچەخۆران خەرج دەكرێت".

‎وتیشى "یەكەم كاری كابینەی نۆیەم ئەوە بوو هاتە بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان و ئێستەیش سورین لەسەر چارەسەری كێشەكان".

‎ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سەرۆك وەزیرانی كوردستان رۆڵی سەرەكی لەچارەسەری كێشەكان هەبووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan